Kurdistan Flag


جنبش آینده کردستان
Kurdistan Future Movement

         
ئاینده‌ مێدیا

جنبش آینده کردستان
Kurdistan Future Movement

کۆتایی هیلالی شێعی و کەوتنی ڕژێمی ئاخوندی ئێران

کۆتایی هیلالی شێعی  و کەوتنی ڕژێمی ئاخوندی ئێران
Ainde

کۆتایی هیلالی شێعی و کەوتنی ڕژێمی ئاخوندی ئێران

کۆتایی هیلالی شێعی

و کەوتنی ڕژێمی ئاخوندی ئێران

 

شەڕی ئیسرائیل  و ئێران  زەمینەیەکی نوێی هێنایە پێشەوە ، قۆنا‌‌‌‌غێکی نوێی ململانێکان بە شيوەیجەنگی ڕاستەو خۆ دەستی پێکرد ، نەخشەی پيشووی ململانێکان ، چ لە ڕووی کەرستەو چ لەڕوویستراتیژەوە گۆڕاوە ، شەڕی لەناو بردنی یەک  نیە  بەڵکو شەڕی تێکشکاندنی تواناکانی یەکترە ، چ سەربازی  و چ ئابووری  . شەڕی یەکلا کەرەوەی  توانای  سەربازیە ، ئێران لەسەرەتادا  شەڕی بە وەکالاتیئەکرد ، بەڵام دواتر بریکارەکانی لە لایەن  ئیسرائیلەوە لە جیۆپۆلەتیکی جەنگدا سڕانەوەو شەڕە کەگەڕایەوە گۆڕەپانە ئەسڵیەکەی و پاکتاوکردنی  نەیارەکانی چ لە ڕووی چڕی هێرشی هەواڵگری و چ لە ڕویبەکار هێنانی چەکەوە .ساتێکی ناوازەیە لەڕووی مێژووی ململانێی نێوان هەردوو لا ، بە پێی ئەوەیڕووداوەکان چڕو وتوند بوون ، بەتایبەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ، فرێکوێنسی و فرە چڕبوونیهێرشەکانی ئیسرائیل پرسیاری  زۆری  هرووژاند کە ئایا پراکتیزەکردنی ، ستراتیژی لە ناو بردنی چەکیئتۆمیە و   ، دواتر دۆخەکە ئاسایی دە بێتەوە یان دۆخەکە ڕێڕەوێکی جیاواز دەگرێتەبەر و ئامانجیڕوخاندنی ڕژێمی ئاخوندی و شێعی گەری یە و دەست پێکردنی گەوررەترین گۆڕانکاریە لە ڕوژ هەڵاتیناوەڕاست .

ڕوخانی ڕژێمی ئاخوندی ئێران بەرەو هەنگاوی کۆتایی دەچێت چونکە  ئەو ئاماژەیەی دا بە میلیشیا کانیکە لە ڕووی سەربازی و لە ڕووی ئابوورییەوە توانای بەرگە گرتنی ئەو هەموو قەیرانەی  نەماوە .

سەرنجدان بە داینامیکی گۆڕانکاری لە ناوچەکە ، پێشهاتە بەردەوامەکان ئیتر دروست نیە سیاسەتیناوچەکە لەسەر بنەمای پاشخانی مێژوویی نەگۆڕو جێگیر، و ئەو بەرژەوەندیانەی کە ئەو سیاسەتانەی لە

چوارچێوەداوە بخوێنینەوە .هەر ئەم

سیاسەتانە پارامێترو سنووری شەڕی لە ناوچەکەدا دیاری  کردوو ، هاوکێشەکانیان کێشاو ڕێساکانیبەشداری کردنیان دانا.

ڕووخانی ڕژێمی ئاخوندی  ئێران پرسێکی کاتی نیە ، دووابەدووای کەوتنی سووریاو پاشەکشەی حزبوڵڵا وئەوگۆڕنکاریانەی  لەناوچەکە ڕوویانداوە، دەوڵەتی سەرکوتگەری لەبەردەم دووڕیانيکی ستراکتۆریداداناوە ، بەهۆی گەمارۆی چڕی خۆرئاواوە و قەیرانی ناوخۆی و تەشەنەسەندنی نا ئارامی کۆمەڵایەتی .ئەوستەمەنەتەوایەتیەی لەسەرگەلانی داناوەو  ، هاوکات  ململانێی ناوخۆیی دەسەڵات دارەکانی خودی ڕژێم، ئەگەرەکانی کەوتن و لەناوچوونی ئەم ڕژێمەی زیاترمسۆگەرتر کردووە .بەڵام بۆ ئێمەی  کورد لەم ساتەدائەوە گرنگە چی ئەلتەر ناتیڤێکمان هەیە ، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو دۆخەی کە بە کەوتن و لەناوچوونیڕژێمی ئاخوندی دێتە ئاراوە .

وەکوو  بزووتنەوەی ئایندە ئەجێندای کاری  پێکەوەی بوونمان هەیە، کە بتوانین سود لەو دەرفەتەیهاتوەتە پێش وەربگرین و بەقازانجی  ڕزگاری نەتەوەییمان بیشکێنینەوە . کەوتنی ڕژێم لە ئان و ساتدایە ،خۆ کۆکردنەوەو ڕکخستنەوەی نێوماڵی کورد ، ئەرکی هەنووکەیی هەموو لایەنەکانە ،پێویستە لە ئێستاوەهەوڵەدیپلۆماسیەکان چڕ بکەینەوە و هاوکاری و پشتیوانی دەوڵەتانی هاوسۆزی دۆزی ڕەوای گەلەکەمانبەدەست بهێنین ، ئەم ئەرکە نیشتمانیە بە کۆ دەنگی و تەبایی و یەکڕیزی دەکرێت . ئامانجەکانمان نزیکنبەڵام پەرتەوازەیی ئێمە دووری خستووینەتەوە .نامانەوێ ئەزموونە شکستخواردووەکانی ڕابووردوودووبارە بکەینەوە . مێژوومان پڕە لە و شکستانە پێویستە پەند بن بۆ داهاتوومان . تا گەلێکی ئاسوودەونیشتمانيکی شارستانی بنیاد بنێین .

 

ئەزمون مەریوانی

11 مانگ و 3 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ به کورتی


ئێمەی بزووتنەوەی ئاینده‌ین، باوەڕمان وایە کورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ گه‌له‌که‌م ده‌بێ کار و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ هه‌تا گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کانمان. و باوەڕمان وایە ژنان یەکسانن، و پێویستە ئابووری وڵات بۆ هەمووان بێت، له پێناوی قازانج و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت، که‌رتی خوێندن و تەندروستی مافی هه‌موو لایه‌که‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌که‌مان بکه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.

په‌یوه‌ندی


ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌
[email protected] 

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، به‌شی میدیا
[email protected]

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، بۆ پرسه‌ گشتیه‌کان
[email protected]