Kurdistan Flag


جنبش آینده کردستان
Kurdistan Future Movement

         
ئاینده‌ مێدیا

جنبش آینده کردستان
Kurdistan Future Movement

موساد فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە ده‌ناسێ

موساد فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە ده‌ناسێ
Ainde

موساد فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە ده‌ناسێ

موساد فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە ده‌ناسێ

 

مۆساد لە درێژەی هەڵمەتی ئۆنلاین دژی ڕژیمی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانیفارسی ڕایگەیاند کە فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە "بە وردی" دەناسێت.

ئەم وەڵامە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند کەبەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان ناسنامەی ئەو فەرماندەیە ڕاناگەیەندرێت.

موساد لەکاتی بانگهێشتکردنی بەکارهێنەرانی ئێرانی بۆ پێشبینیکردنی ناوی فەرماندە نوێیەکە،نووسیویەتی: بەداخەوە ئەو جۆرە زانیارییە سەرەتاییە لە گەلی ئێران شاردراوەتەوە.

غوڵامعەلی ڕەشید و عەلی شادمانی، دوو فەرماندەی پێشووی بارەگاکە کە بەرپرسی شەڕن، مانگیڕابردوو لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران.

موساد لە پەیامێکی جیادا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە عەلی خامنەیی ڕازی بووە بە دانوستانلەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەو بڕیارەی بە "سەرەتای کۆتایی هاتنی ڕژیمی ئێران" ناوبرد.


1 ساڵ و 3 مانگ و 24 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ به کورتی


ئێمەی بزووتنەوەی ئاینده‌ین، باوەڕمان وایە کورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ گه‌له‌که‌م ده‌بێ کار و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ هه‌تا گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کانمان. و باوەڕمان وایە ژنان یەکسانن، و پێویستە ئابووری وڵات بۆ هەمووان بێت، له پێناوی قازانج و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت، که‌رتی خوێندن و تەندروستی مافی هه‌موو لایه‌که‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌که‌مان بکه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.

په‌یوه‌ندی


ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌
[email protected] 

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، به‌شی میدیا
[email protected]

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، بۆ پرسه‌ گشتیه‌کان
[email protected]