תנועת העתיד של כורדיסטןن
Kurdistan Future Movement

         
מדיה של תנועת העתיד של כורדיסטןا



תנועת העתיד של כורדיסטןن
Kurdistan Future Movement
Special offer

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ‎به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ‎

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان  ‎به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ‎
Ainde

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ‎به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ‎

 

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان

‎به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان ‎

هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌ر
وه‌ک ئاگادارن دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات لە ژێر سایەی ڕژێمێکی سەرکوتگەر و کۆنەپەرست بووەته‌ قوربانی. لە درێژەی چەندین دەیەی ڕابردوو کۆمەڵگەی کوردی قڕدەکرێت و دەچەوسێنرێتەوەو ڕۆژانە ڕۆڵەکانی بەبیانوی ناڕەواو درۆیانە، تووشی سەرکوت، گرتن، ئەشکەنجەو لە سێدارەدان دەبن.  هاوکات ئەم رژێمە بە هۆی سیاسەتە چەوت و نادروستەکانییەوە تەواوی گەلانی ئێرانی، ڕووبەڕوی ماڵوێرانی و گوزەرانێکی خراپ و ئاوارەبوون کردۆتەوە و لەو پێوەندیەشدا خەڵکی ئێمە رووبەڕووی زۆرترین قوربانی دەبنەوە.
لە ئێستادا کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، گرژی و ئاڵۆزی سەربازی و سیاسی بەخۆوە دەبینێت، ‎به‌داخێکی زۆرەوە، هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک پێویست و بەکردەوە نەیانتوانیووە کە کار بۆ یەکگرتوویەکی سیاسی و سەربازی بکەن کە لە خوڵقانی دەرفەتی لە بار دەسکەوتی گەورە بۆ ڕۆژهەڵات بە دەست بێنن.
نەبوونی گوتارێکی یەکگرتوو،  نەبوونی میدیایەکی کاریگەر، کۆمیتەی دیپلۆماسی و لۆبیکردن بۆ پشتوانی و هاوکاری دەرکی، لەو خاڵە لاوازانەن کە ئەمڕۆ بزووتنەوەی سیاسی رۆژهەڵات پێوەی دەناڵێنێ و خەسارێکی زۆریشی لە بەرەو پێش چوونی خەباتەکەمان داوە.
بارودۆخی نێوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی ئێران لە لایەک و ئەو هەلومەرجەش کە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی تێدایە لە لایەکیتر، ئێمەی بەو بڕوایە گەیاند بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لەو بۆشاییەی لە بزووتنەوەی سیاسی ڕۆژهەڵات هەیە، بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان ڕابگەیەنین.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، وەک هێزێکی نوێ باوەڕی بە دیمۆکراسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵات هەیە و کار دەکا کە دۆستایەتی و رۆحی هاوکاری لە نێو کوردو پێکهاتەکانیتر باشترو قوڵتر بکاتەوە.
 بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، بۆ زیاتر رونکردنەوەی ئامانج و پرپنسیپە گشتیەکانی، لە داهاتوودا پلاتفۆرمێکی تایبەت بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە.

بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

11 חודשים ו 10 ימים ו 8 שעות ו 36 דקות לפני

תנועת העתיד בקצרה


אנו, תנועת העתיד, מאמינים שלכורדים יש זכות להגדרה עצמית. למען עתיד מזהיר לעמי, עלינו להמשיך לעבוד ולהיאבק עד שנשיג את מטרותינו. ואנו מאמינים שנשים שוות, ושכלכלת המדינה צריכה להיות למען כולם, למען הרווח ולטובת הציבור, חינוך ובריאות הן זכויות של כולם. אנו מאמינים גם שתגנו על תנועתנו להשגת מטרותינו.

מַגָע


מרכזי קשר

דוא"ל של תנועת העתיד
[email protected]

דוא"ל של תנועת העתיד, מחלקת התקשורת
[email protected]

דוא"ל של תנועת העתיד, לסוגיות כלליות
[email protected]

קישורים חשובים


1. תוכנית תנועת העתיד

2. המנון תנועת העתיד

3. הצהרות תנועת העתיד