بەبۆنەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە پیرۆزبایی چەندین کەسایەتی و حزبو ڕێکخراومان بەدەست گەیشتوە
بەبۆنەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
پیرۆزبایی چەندین کەسایەتی و حزبو ڕێکخراومان بەدەست گەیشتوە . ئێمە لەبزوتنەوەی ئایندە وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی حزب و ڕێک خراوو لایەنەکان لە هەرچوارپارچەی کوردستان ، پشتیوانی و هاوسۆزی و تەبایایی و هاوخەباتی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ڕزگاری نیشتیمانی و ئازادی و گەیشتن بە ماف و ئامانجەکانمان. هەروەها بەپێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی و هانیشتیمانیانی ستەم لێکراوی گەلەکەمان ڕوون بکەینەوە کە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان لەساڵی 2020 وە وەکو بزوتنەوەیەکی سیاسی شارستانی دامەزراوە و خەباتی نهێنی ئەنجام داوە ئا ئەو وەختەی کە دەسەڵاتی پاوانخوازی ئایینی دەوڵەتی ئیران بەهۆی سیاسەتە سەرکوتگەری و چەوت و هەڵەکانیەوە گەلانی ئێران و بەتایبەت گەلی کوردی ڕووبەڕوی ماڵوێرانی و جەنگ و کاولکاری و باردۆخی ناهەموار کردەوەتەوە.بۆیە بڕیارماندا هاوسۆز لەگەڵ هەمو حزب و ڕێکخراوو خەڵکی ستەملێکراوی کوردستاندا دژ بەو پاونخوازی و سیاسەتە دژە مرۆیی و نەتەوەییە بوەستینەوە، بەو پلان و تاکتیک و نەخشە ڕێگایەی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان دامانڕشتوە.