بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ناوەخت و لەناکاوی بیرمەند، فەیلەسوف و مامۆستای ڕۆشنگەری، دکتۆر فاروق ڕەفیق-مان بیست ، دکتۆر فاروق ڕەفیق، تەنها مامۆستایەکی فەلسەفەنەبوو، بەڵکو چرایەکی گەشی ڕەخنە و عەقڵانییەت بوو لە ناو تاریکستانی هزرییناوچەکەدا. ئەو بە پڕۆژە فیکرییەکانی و بە ڕوانگە قووڵەکانی بۆ مرۆڤ و ئازادی ،قۆناغێکی نوێی لە هۆشیاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان بونیاد نا. کۆچی ئەمبیرمەندە گەورەیە، خەسارەتێکی قەرەبوونەکراوەیە بۆ کتێبخانەی کوردی و بۆ هەمووئەو کەسانەی کە بڕوایان بە ڕێگەی ڕۆشنگەری و چاکسازیی هزری هەیە. بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان، ناوەندە ئەکادیمییەکان، قوتابیانی و تەواوی ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکات. فیکر و چرای ڕۆشنگەرییەکەی دکتۆر فاروق ڕەفیق، هەمیشە وەک ڕێنیشاندەرێک بۆ نەوەکانی ئاییندە بە زیندوویی دەمێنێتەوە دروود بۆ گیانی پاکی و سەبووری بۆ هەموان.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
٢٩/٤/٢٠٢٦