پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
ڕەنجدەران و تێکۆشەرانی کوردستان.
بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی کرێکاران، کۆڵبەران و سەرجەم چین و توێژە زەحمەتکێشەکانی کوردستان و جیهان دەکەین.
بۆ ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، ئەم ڕۆژە تەنها یادکردنەوەیەک نییە، بەڵکو بەڵێننامەیەکە بۆ خەبات لە پێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆ کار و دادپەروەری بۆ ڕەنجدەر. کرێکاری کورد ئەمڕۆ لە نێوان بەرداشی ستەمی نەتەوەیی و چەوسانەوەی چینایەتیدا دەهاڕدرێت؛ بۆیە باوەڕمان وایە ڕزگاریی ڕاستەقینەی نیشتمان تەنها بە مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئابووری و کەرامەتی مرۆڤی ڕەنجدەر دێتە دی.
ئێمە لێرەین بۆ بونیادنانی داهاتوویەک کە تێیدا هیچ کرێکارێک لە بازاڕی نا ئومێدیدا ژیانی هەڕاج نەکرێت و هیچ کۆڵبەرێک لە پێناو ناندا خوێنی نەڕژێت. تێدەکۆشین بۆ سیستەمێکی سۆسیالیزمی نیشتمانیی دیموکراتیک کە تێیدا ڕەنجدەران و پسپۆڕان بڕیاردەر و خاوەنی ڕاستەقینەی بەرهەم و سەروەتی نیشتمان بن.
سڵاو لەو دەستە قڵیشاوانەی مێژوو بونیاد دەنێن.
بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای تێکۆشانی چینایەتی و نەتەوەیی.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٦