بەبۆنەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
بەبۆنەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
پیرۆزبایی چەندین کەسایەتی و حزبو ڕێکخراومان بەدەست گەیشتوە . ئێمە لەبزوتنەوەی ئایندە وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی حزب و ڕێک خراوو لایەنەکان لە هەرچوارپارچەیکوردستان ، پشتیوانی و هاوسۆزی و تەبایایی و هاوخەباتی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ڕزگاری نیشتیمانی وئازادی و گەیشتن بە ماف و ئامانجەکانمان. هەروەها بەپێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی و هانیشتیمانیانیستەم لێکراوی گەلەکەمان ڕوون بکەینەوە کە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان لەساڵی 2020 وە وەکوبزوتنەوەیەکی سیاسی شارستانی دامەزراوە و خەباتی نهێنی ئەنجام داوە ئا ئەو وەختەی کە دەسەڵاتیپاوانخوازی ئایینی دەوڵەتی ئیران بەهۆی سیاسەتە سەرکوتگەری و چەوت و هەڵەکانیەوە گەلانی ئێران وبەتایبەت گەلی کوردی ڕووبەڕوی ماڵوێرانی و جەنگ و کاولکاری و باردۆخی ناهەموار کردەوەتەوە.بۆیەبڕیارماندا هاوسۆز لەگەڵ هەمو حزب و ڕێکخراوو خەڵکی ستەملێکراوی کوردستاندا دژ بەو پاونخوازی وسیاسەتە دژە مرۆیی و نەتەوەییە بوەستینەوە، بەو پلان و تاکتیک و نەخشە ڕێگایەی بۆ گەیشتن بەئامانجەکان دامانڕشتوە.