سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداریدا کە ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردن و لەناوبردنی ئێران دەدەن
سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداریدا کە ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردن و لەناوبردنی ئێران دەدەن
مەسعود پزشكیان سەرۆک کۆماری ئێران، هۆشداریدا لەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردن ولەناوبردنی ئێران دەدەن، بەڵام ئێرانییەکان هەرگیز رێگە بەمە نادەن
بە وتەی سەرۆک کۆماری ئێران، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی، بەڵام شەڕبە بژاردەیەکی ستراتیژی نازانێت
پزشكیان، لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: وڵاتەکەی هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕوروبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ هیچ لایەنێک نادات، جەختیشیکرد، سیاسەتی تاران لەسەر بنەمایدوورکەوتنەوە لە ململانێی راستەوخۆو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوەدامەزراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بکات بۆبەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری، ئاڵنگارییەكانی ئێستاش پێویست بە گفتوگۆو دوورکەوتنەوە لەئاڵۆزكردنی دۆخەكە دەکات