لە چەند ڕۆژی ڕابووردوودا كۆبونەوەیەكی گاڵتە جاڕیانە بە ناوی كۆنفرانسی هاوپەیمانیسوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی بەسترا لە سلێمانی
لە چەند ڕۆژی ڕابووردوودا كۆبونەوەیەكی گاڵتە جاڕیانە بە ناوی كۆنفرانسی هاوپەیمانیسوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی بەسترا لە سلێمانی
بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
ناوەندی گشتی
كۆمكاری عەرەبی و پرسی سەربەخۆیی كوردستان
لە چەند ڕۆژی ڕابووردوودا كۆبونەوەیەكی گاڵتە جاڕیانە بە ناوی كۆنفرانسی هاوپەیمانیسوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی بەسترا لە سلێمانی وەكو خۆیان دەڵێن چەندین پانێڵ و بابەت و پرسیژنان باسی لێوەكرا ئەمە بۆ ئێمە وەكو بزوتنەوەیەكی سیاسی لە ڕۆژ هەڵاتی كوردستان هیچ بەهایەكیسیاسی و جیهانی نییە, ئەم هاوپەیمانیەتیە كە چەندین وڵاتی عەرەبی تیایدا ئەندامن وتایبەتە بەو ڵاتەعەرەبیانەی كە سەربەخۆن و دەوڵەتیان هەیە . لە ئەجێندای ئەو هاوپەیمانیەتیەدا ، فەلەستین وەكودەوڵەت بە ئەندام وەرگیراوە و ناوی وەكو دەوڵەت لەو هاوپەیمانیەتیەدا كە پێی دەڵێن ( كۆمكاریعەرەبی ) هاوتوە ئەوەی جێگای سەرنجە لە ڕۆژی بەستنی كۆنفرانسەكە لە شاری سلێمانی ئەمهاوپەیمانیەتیە ئامادە نەبوون دان بە سەر بەخۆیی كوردستاندا بنێت و لە دەستورەكەشیدا هاتوە كەپارێزگاری لە یەكپارچەیی دەوڵەتانی عەرەبی ئەندام دەكەن و هاو پەیمانیەتیەكە هیچ قورسایی وسەنگێكی جیهانی نیەو لە ڕاستیشدا كۆمكارێكی سیاسی نیە ئەوەندەی كلتوری و بەرژەوەندی خوازیعەرەبیە و هیچ پەیەوەندەیەكی بە كۆمەڵگەی كوردیەوە نیە ، جێی سەرسوڕمانە كە حزبە كوردیەكانبەشداری
ئاوا كۆنفرانسێك دەكەن كە بە ئاشكراو ڕاشكاوانە دژی دۆز پرسی ڕەوای كوردە.
لە كاتێكدا دوو دەوڵەتی داگیركەر كە ئەندامن لەو هاوپەیمانیەتیەدا ( ئێراق و سوریا ) داگیركەری خاكیكوردستانن . ئەوەی جێگای نیگەرانیە حزبەكانی وەكو حزبی دیموكرات و پەیەدەو یەكێتی چۆن چۆنیئەندامن لە ڕێكخراوێكی ئاوادا كە دژی پرسی كوردن و پارێزگاری لە یەكپارچەیی
ئەو دەوڵەتانە دەكەن كە كوردستانیان داگیر كردووە .ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان بەشداریكردنی ئەم حزبە كوردیە تەقلیدیانە دەخەینە ژێرپرسیار، كە ئایا بە چ مەبەست و بەرژەوەندەیەكبەشداری ئاوا كۆنفرانسێك دەكەن كە دژی بەرژەوەندی و پرسی كوردە لە هەر چوار پارچەی كوردستان.لە كاتێكدا ئەو كۆمكارە بە ناوی هاوپەیمان سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبیەوە، تەنانەت بەدێڕێكیش باسی داگیركاری و پرسی ڕەوای گەلی كوردناكەن لە ئەجێندای كارەكانیشیاندا ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەم هاوپەیمانیەتیە تایبەتە بە كۆمەڵگەی وڵاتانی عەرەبی. هاوكات جگە لەوەی كەكۆنفرانسەكە هیچ گرنگی سیاسی جیهانی و هەرێمی و تەنانەت ناوچەیشی نەبوو ، هەلًبژاردنی باڤڵجەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی ئەو هاوپەیمانیەتیە لە ئێستادا كە بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و جیهان لەبەردەم ئەگەری گۆڕانكاری و شەڕو پێكداداندایە ، جێی گومانە و ئاماژەی ڕوون لە پشت وردەكاریەكانیەوەهەیە. ئێمە لەوە تێگەشتوین كە یەكێتی وەكو حزبی دەسەڵاتداری باشوری كوردستان لە كام بەرەیەوئەجێندای كام بەرە جێبەجێ دەكات لە ناوچەكەدا . بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمان و تێڕامانە حزبیدیموكرات و پیەدە چی بەرژەوەندیەك دەیان بەستێتەوە بە و هاوپەیمانیەتیەوە
بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان