سوپای ئیسرائیل 12 بەرپرسی حوسییەکانمان کوشت
سوپای ئیسرائیل 12 بەرپرسی حوسییەکانمان کوشت
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە: چارەنووسی عەبدولکەریم ئەلغەماری سەرۆک ئەرکانیحوسییەکان و محەمەد ناسر ئەلعاتیفی وەزیری بەرگری تا ئێستا ڕوون نییە
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە هێرشی ئاسمانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بۆ سەر سەنعای یەمەن، 12 بەرپرسی باڵای حوسییەکان لەوان وەزیر و فەرماندەی سەربازی کوژراون.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو کەسانە ڕاستەوخۆ بەشداربوون لە پلاندانان و ئاراستەکردنیئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان" دژی ئیسرائیل
وتیشی: ئامانجی هێرشەکە دامەزراوەیەکی سەربازی بووە کە بەوتەی سوپای ئیسرائیل، حوسییەکان بۆداپۆشینی کارەکایان وەکو ژێرخانی مەدەنی بەکاری دەهێنن.