ئێران فەرماندەی نوێی قەرارگەی خاتەم ئەنبیای ئاشکرا کرد
ئێران فەرماندەی نوێی قەرارگەی خاتەم ئەنبیای ئاشکرا کرد
دوای چەند مانگێک لە نادڵنیایی لە ناسنامەی فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا، ڕۆژیپێنجشەممە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و ڕاگەیەندرا کە "عەلی عەبدوڵڵاهی عەلی ئابادی" بۆ ئەو پۆستەدانراوە.
عەبدوڵڵاهی لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران "ئامادەتر" لە ڕابردوو لە دوای شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل و "دەستکەوتی باڵاتر و گەورەتر"یان هەیە. بەخەڵکی وت: نابێت هیچ نیگەرانییەکیان هەبێت سەبارەت بە داهاتوو".
پێشتر پەڕەیەکی فارسیزمانی سەر بە مۆساد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسیبووی کە عەلیعەبدوڵڵاهی فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیایە؛ لە کاتێکدا ئەوکات ئێران ئەم فەرماندە نوێیەیئاشکرا نەکردبوو، بەڵام ئیسرائیل زانیبووی فەرماندەکە کێیە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە ناسنامەی فەرماندەینوێی ئەو قەرارگایە ئاشکرا ناکرێت.
غوڵامعەلی ڕەشید و عەلی شادمانی، دوو فەرماندەی پێشووی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا بوون، کە مانگیڕابردوو لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران