دۆناڵد ترەمپ بەنیازە ناوی وەزارەتی بەرگریی پنتاگۆن بۆ وەزارەتی جەنگ، بگۆڕێت
دۆناڵد ترەمپ بەنیازە ناوی وەزارەتی بەرگریی پنتاگۆن بۆ وەزارەتی جەنگ، بگۆڕێت
لە ساڵی ١٧٨٩دا کە دەستووری ئەمریکا کاریپێکرا، وەزارەتی جەنگ دامەزرا، پاش دوو ساڵ لە کۆتاییهاتنیجەنگی جیهانی دووەم، بە یاسایەک کە لە ساڵی ١٩٤٧دا دەرچوو، ناوی وەزارەتەکە گۆڕدرا بۆ وەزارەتیبەرگریی
دەقی فەرمانی جێبەجێکردن کە ترەمپ بەنیازە واژۆی بکات، دەڵێت: “ناوی وەزارەتی جەنگ پەیامێکیبەهێزتر لە ئامادەکاری و ئیرادە دەگەیەنێت، لەکاتێکدا ناونیشانی وەزارەتی بەرگری تەنها جەخت لەسەرتواناکانی بەرگری دەکاتەوە”.
ترەمپ چەندین جار بیرۆکەی گۆڕینی ناوەکەی خستۆتە ڕوو و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا"مێژوویەکی باوەڕپێنەکراوی سەرکەوتنی" لە هەردوو جەنگی جیهانیدا هەبووە لەژێر ناونیشانیپێشوویدا کە وەزارەتی جەنگە.
بەپێی یاساکانی ئەمریکا، ترەمپ ناتوانێت بەبێ یاسایەک کە لە کۆنگرێسەوە دەربچێت ناوی وەزارەتیبەرگریی بگۆڕێت. لەبەرئەوە چاوەڕوان دەکرێت بە واژوو کردنی فەرمانێکی سەرۆکایەتی لەلایەنترەمپەوە، هەموو پرۆسەکانی پەیوەندیدار بە گۆڕینی ناوی وەزارەتەکە بۆ وەزارەتی جەنگ دەستپێبکات وپنتاگۆن ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدات.
لە بەرنامەی ڕۆژانەی کۆشکی سپیدا کە بۆ ڕاگەیاندنکاران نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە ترەمپ پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەیینی ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە، بەڵام ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرا نەکراوە.