ئیسرائیل جەنگ لە غەززە کۆتایی نایەت تا مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت
ئیسرائیل جەنگ لە غەززە کۆتایی نایەت تا مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، مەرجەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززەبریتییە لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، چەکدانانی حەماس لە کەرتی غەززە، هاوکات دەستەبەرکردنیئاسایشی ئەمنی ئیسرائیل بە بەسەر کەرتی غەززەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هیچ شێوەیەک جەنگ کۆتایی نایەت تا هەموو مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
ناتانیاهۆ راشیگەیاندووە، هیچ ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندەیی ئیرادەیان لاواز ناکات یاخود بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان رێگریان لێناکات.
ئەوە لەكاتێكدایە كە حەماس گرتەیەکی ڤیدیۆیی زیاتر لە سێ خولەکی بە ناونیشانی "کات کەمە" بڵاوکردبوەوە، کە تێیدا بارمتە "گای دالال" دەردەکەوێت لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کە بەناو بینا وێرانبوەکاندادەسوڕێتەوە، داوا لە نەتەنیاهۆ دەکات هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر شاری غەززە ئەنجام نەدات.
دالال ئاماژەی بەوەداوە کە بارمتەکان بەدەست کەمیی خواردن و ئاو و سوتەمەنی و کارەباوە دەناڵێنن لەسایەی بەردەوامیی بۆمباران و گەمارۆداندا. لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا، دالال و بارمتەیەکی تر بەناوی "ئالۆنئۆهل" بەیەکەوە دەردەکەون، حەماس دوپاتیکردەوە کە وێنەگرتنەکە لە 28ی8ی ڕابردو ئەنجامدراوە.
لایخۆیەوە، نوسینگەی ناتانیاهو ڕونیکردەوە کە سەرۆکوەزیران دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکە قسەی لەگەڵدایک و باوکی هەردو بارمتەکە کردوە و هاوسۆزیی خۆی بۆیان دەربڕیوە لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەوەی کەناوی لێنا "پڕوپاگەندەی دڕندانەی ح.ەماس