ئێران سواری سەری خۆی بووەو تا نەڕووخێت کۆڵ نادا ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ کوردستان بەتایبەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات و جیهان بەگشتی
ئێران سواری سەری خۆی بووەو تا نەڕووخێت کۆڵ نادا ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ کوردستان بەتایبەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات و جیهان بەگشتی
خامنەیی ئێمە لە ڕێگەی نێوەندگیرەوە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نەبووە وە مقاومة بەردەوام دەبێت
عەلی خامنەیی ڕێبەری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ئەو هەواڵانەی
ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە پەیامێکی بۆ ئەمریکا ناردووە و ئەو جۆرە ڕاپۆرتانەی بە دوور لە ڕاستی وەسف کرد
خامنەیی لە وتارێکدا کە باسی لەوە کرد کە دەنگۆی ناردنی پەیامی ناڕاستەوخۆی ئێران بۆ ئەمریکا درۆی پاکە و هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ ئەمریکییەکان نەبووە
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتێکی وەک ئێران زیاتر لە هەموو وڵاتێکی دیکە لە ژێر ڕۆشنایی تەماح و دەستێوەردانەکانی دەرەکی پێویستی بە کۆکردنەوە هەیە
وە ئاماژەی بەوەشکرد دیاردەی شەڕ بەردەوام دەبێت و گەشە دەکات ستەملێکراوانی جیهان هەست دەکەن کە کەسانێک هەن پشتگیریان دەکەن و هێزێک هەیە کە دەنگی خۆیان دەگەیەنێت