Kurdistan Flag


بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
Kurdistan Future Movement

         
ئاینده‌ مێدیا

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی كوردستان
Kurdistan Future Movement

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان شوناسی نەتەوەیی و ئایدۆلۆژیای هاوردەدا

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان شوناسی نەتەوەیی و ئایدۆلۆژیای هاوردەدا
ڕەند مەریوانی سەرپەرشتیاری گشتی 

ڕەند مەریوانی سەرپەرشتیاری گشتی  بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان! ڕۆشنبیران و تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری!

هەر بزووتنەوەیەکی سیاسی بۆ ئەوەی ببێتە بزوێنەری ڕاستەقینەی گۆڕانکاری، دەبێت لە ناو جەرگەی خاکی خۆی و لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەو ژینگەیە بڕوێت کە خەباتی تێدا دەکات. ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن تایبەتمەندییەکی مێژوویی، فیکری و سیاسی جیاوازە، کە وا دەکات هەر جۆرە "ئایدۆلۆژیایەکی هاوردە" کە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم پارچەیە داڕێژرابێت، تووشی جۆرێک لە "نامۆیی و دابڕان" بێت لەگەڵ جەماوەردا.
ئەجێندای پژاک؛ لە نێوان "ئاپۆیزم" و واقیعی ڕۆژهەڵاتدا
ئێمە لە "بزووتنەوەی ئایندە" پێمان وایە کە یەکێک لە گرفتە بنەڕەتییەکانی پژاک، بەستراوەتەوەبە فیکرو ڕێکخراوییەتی  ئایدۆلۆژیایەک  کە لە باکووری کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەم پرسە چەند خاڵێکی جەوهەری دەوروژێنێت:
نامۆیی ئایدۆلۆژی: تیۆرییەکانی وەک "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک" یان "نەتەوەی دیموکراتیک"، کە بناغەی فیکری پژاک پێکدەهێنن، زۆرتر وەک وەڵامێک بۆ دۆخی سیاسی تورکیا و باکوور داڕێژراون. ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی "ناسیۆنالیزمی کوردی" و "مافی دیاریکردنی چارەنووسە" جێگرتنەوەی شوناسی نەتەوەیی بە چەمکە ئاڵۆزە ئایدۆلۆژییەکان، جۆرێک لە لێڵبوونی ئامانجە نەتەوەییەکانی لێدەکەوێتەوە کە لەگەڵ ویستی خەڵکی ڕۆژهەڵاتدا ناتەبایە.
جیاوازی داگیرکەران: شێوازی داگیرکەریی ڕژێمی ئێران (کە سیستەمێکی تیۆکراسی، مەزهەبی و ناوەندگەرایە) جیاوازییەکی ڕیشەیی هەیە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا. ئەو میتۆدە خەباتەی کە لە بەرامبەر کەمالیزمدا سەرکەوتوو بووە، مەرج نییە لە بەرامبەر ئاخوندیزمدا ئەنجامی هەبێت. پژاک بەهۆی پاشکۆیەتی فیکری بۆ ناوەندێکی تر، نەیتوانیوە ستراتیژێکی "ڕۆژهەڵاتییانە" داڕێژێت کە لەگەڵ جومگەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتدا تێکەڵ بێت.
سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی: یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی خەباتی نەتەوەیی، "سەربەخۆیی بڕیار"ە. کاتێک ئەجێندایەکی سیاسی لە دەرەوەی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتەوە ئاڕاستە دەکرێت، زۆرجار بەرژەوەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی هاوکێشە هەرێمایەتییەکانی پارچەکانی تر. ئەمەش وای کردووە کە کۆمەڵگەی کوردی لە ڕۆژهەڵات، بە گومانەوە تەماشای ئەو جۆرە ئەجێندانە بکات کە شوناسێکی "پۆست-نەتەوەیی"یان هەیە.
کۆمەڵانی خەڵک!
ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە گوتارێکی نەتەوەیی هەیە کە "کوردستان-تەوەر" بێت. گوتارێک کە لە ناو زانکۆکان، بازاڕەکان و شەقامەکانی مەهاباد و سنە و کرماشانەوە سەرچاوەی گرتبێت. ئێمە ڕێز لە خەباتی هەموو پارچەکان دەگرین، بەڵام پێمان وایە تێکەڵکردنی ئایدۆلۆژیای پارچەکان و سەپاندنی مۆدێلێکی یەکپۆشی فیکری، خزمەت بە دۆزی ڕەوای کورد لە ڕۆژهەڵات ناکات.
کاتی ئەوە هاتووە:
هاو وڵاتیانی  ڕۆژهەڵات بگەڕێنەوە سەر چەقی "بەرژەوەندی نەتەوەیی" و ڕێگە نەدەن هیچ ئەجێندایەکی نامۆ، وزەی گەنجانی ئێمە لە پێناو ئامانجە ناڕوونەکاندا بەفیڕۆ بدات. گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ئێراندا تەنها بە یەکگرتووییەک دەبێت کە ڕەگی لە ناو خاکی کوردستاندا بێت و بڕیارەکەی لای ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵات بێت.
بەرەو ئایندەیەکی نەتەوەیی، سەربەخۆ و دیموکرات

5 مانگ و 5 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هه‌واڵه‌کانی تر

دواین بڵاوکراوه‌کان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سارا عەزیزی 15 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە 15 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
ناوەندی توێژینەوەو ستراتیژی 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 16 ڕۆژ و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
Admin 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
Admin 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
Admin 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئاهورا هەورامی 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
 محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.  لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ به کورتی


ئێمەی بزووتنەوەی ئاینده‌ین، باوەڕمان وایە کورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ گه‌له‌که‌م ده‌بێ کار و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ هه‌تا گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کانمان. و باوەڕمان وایە ژنان یەکسانن، و پێویستە ئابووری وڵات بۆ هەمووان بێت، له پێناوی قازانج و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت، که‌رتی خوێندن و تەندروستی مافی هه‌موو لایه‌که‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌که‌مان بکه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.

په‌یوه‌ندی


ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌
[email protected] 

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، به‌شی میدیا
[email protected]

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، بۆ پرسه‌ گشتیه‌کان
[email protected]