Kurdistan Flag


بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
Kurdistan Future Movement

         
ئاینده‌ مێدیا

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی كوردستان
Kurdistan Future Movement

با ئێمەش ساتێک بینەری ئەو دراما تراژیدیە بێن چونکە بۆ هەر گۆڕانکاریەک کورد باجی خۆی داوە

با ئێمەش ساتێک بینەری ئەو دراما تراژیدیە بێن چونکە بۆ هەر گۆڕانکاریەک کورد باجی خۆی داوە
Ahura

با ئێمەش ساتێک بینەری ئەو دراما تراژیدیە بێن چونکە بۆ هەر گۆڕانکاریەک کورد باجی خۆی داوە

با ئێمەش ساتێک بینەری ئەو دراما تراژیدیە بێن چونکە بۆ هەر گۆڕانکاریەک کورد باجی خۆی داوە

کۆتاییی تەمەنی ستەم؛ کاتێک کورد دەبێتە دەرهێنەری مێژوو نەک تەنها بینەر!
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
نەوەی قوربانی و خۆڕاگری!

ئەمڕۆ ئێران لە ناو جەرگەی درامایەکی تراژیدیدا دەژی؛ درامایەک کە ئەکتەرە سەرەکییەکانی، ئەو دەسەڵاتە ئاخوندییەیە کە چوار دەیە تەنها "مەرگ" و "تاریکی" و "پەتکردنی سێدارە"ی بەرهەم هێناوە. 

ئەمڕۆ شەقامەکانی ئێران لە ژێر پێی ستەملێکراواندا دەکوڵێن، ئەو دیوارانەی بە ناوی پیرۆزییەوە بۆ چەوساندنەوە بونیاد نرابوون، خەریکە بەسەر دەسەڵات دارانیدا دەڕووخێن. نادادپەروەری گەیشتووەتە لووتکە و "ئاخوندیزم" لە بەردەم دادگای مێژوودا دوایین هەناسەکانی خۆی دەدات.
گەلی تێکۆشەری کورد!

ئێمە لە "بزووتنەوەی ئایندە" دەڵێین: با کورد ساتێک بە وردی و بە دیدێکی فراوانەوە  بینەری ئەم دراما تراژیدییە بێت. ئەوەی ئەمڕۆ لە تاران و شارەکانی تری ئێران دەگوزەرێت، ئەو زریانەیە کە کورد دەیان ساڵە پێشبینی دەکات. بەڵام جیاوازییەکە لێرەدایە؛ کورد "تەماشاکارێکی بێدەنگ" نییە، بەڵکو ئەو لایەنەیە کە لە هەمووان زیاتر "باجی خۆی داوە" و قوربانی داوە بۆ ئەو گۆڕنکاریە .

کورد تەنها لەم ساڵانەی دواییدا ڕانەپەڕیوە، بەڵکو چوار دەیەیە لەناو "زەریایەکی خوێندا" مەلە دەکات بۆ گەیشتن بە کەناری ئازادی. ئێمە ئەو نەتەوەیەین کە پێش هەمووان گوتمان "نا" بۆ دیکتاتۆرییەت. ئێمە ئەو نەتەوەیەین کە ڕۆڵەکانمان لەسەر سێدارەکاندا سروودی ئازادییان دەخوێند، کاتێک زۆرینەی ئەوانەی ئێستا لە شەقامەکاندان، لە ژێر سێبەری ئەو 

دەسەڵاتەدا مانیان گرتبوو.
بۆیە پەیامی ئێمە بۆ ئەم قۆناغە ڕوونە:
کورد باجی گۆڕانکاری داوە: هیچ لایەن و هێزێکی سیاسی لە ئێراندا بۆی نییە منەت بەسەر کورددا بکات. کورد پێشوەختە شەرعییەتی گۆڕانکاری بە خوێنی شەهیدانی و بە فرمێسکی دایکانی سەلماندووە. ئێمە لە هەر گۆڕانکارییەکدا، "سەلمێنەربووین " 

وریایی لە درامای دەسەڵات: ئەم ڕژێمە لە کاتی نوقمبووندا دەست بۆ هەموو شتێک دەبات. کورد نابێت ببێتە سووتەمەنی بۆ شەڕێک کە مافە نەتەوەییەکانی تێدا دەستەبەر نەبێت. ئێمە پشتیوانی لە ڕووخانی ستەم دەکەین، بەڵام بە مەرجێک "ستەمێکی تر" لەژێر پەردەی جیاوازدا جێگەی نەگرێتەوە.

. یەکڕیزی، تاکە چەکی ئێمەیە: داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین، لەم ساتە هەستیارەدا کێبڕکێی حیزبی وەلابنێن. مێژوو تەنها ڕێز لەو نەتەوانە دەگرێت کە لە کاتی داڕمانی ئیمپراتۆرییەتەکاندا، خاوەن "قەوارە و گوتارێکی یەکگرتوون".

گۆڕانکاری ڕیشەیی نەک جوانکاری: ئێمە تەنها داوای گۆڕینی کەسەکان ناکەین، بەڵکو داوای گۆڕینی "سیستەمی فیکری و سیاسی" دەکەین. دەبێت ئێرانی داهاتوو لەسەر بنەمای داننان بە شوناسی نەتەوەیی کورد و مافی بڕیاردانی چارەنووس بونیاد بنرێت، ئەگەر نا، ئەم دراما تراژیدییە بۆ گەلانی تریش دووبارە دەبێتەوە.
هاونیشتمانیانی ئازیز!

با تەماشای شەپۆلەکانی شەقام بکەین، بەڵام با ئامادەی هەموو بارودۆخێکی  پێشبینی کراو بین . کورد نابێت جارێکی تر ببێتە "قوربانی ،  با ئەم جارە شەپۆلەکە لەو جەمسەرەوە دست پێبکات و لە کوردستاندا جێگیر بێت.

ئێمە وەک بزووتنەوەی ئایندە، بڕوامان بەو هێزە هەیە کە لە ناو جەرگەی زوڵمدا لەدایک دەبێت. کاتی ئەوە هاتووە کە کورد پشکی خۆی لە مێژوو وەربگرێتەوە، چونکە هیچ نەتەوەیەک بەقەد کورد نرخی گرانبەهای بۆ "ئازادی" نەداوە. هە بۆیە لە یێستادا بینەری ئەو دراما ترژیدیەن بە کوێ دەگات .

ناوەندی بڕیار 
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

5 مانگ و 5 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هه‌واڵه‌کانی تر

دواین بڵاوکراوه‌کان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سارا عەزیزی 15 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە 15 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
ناوەندی توێژینەوەو ستراتیژی 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 16 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
Admin 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
Admin 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
Admin 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئاهورا هەورامی 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
 محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.  لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ به کورتی


ئێمەی بزووتنەوەی ئاینده‌ین، باوەڕمان وایە کورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ گه‌له‌که‌م ده‌بێ کار و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ هه‌تا گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کانمان. و باوەڕمان وایە ژنان یەکسانن، و پێویستە ئابووری وڵات بۆ هەمووان بێت، له پێناوی قازانج و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت، که‌رتی خوێندن و تەندروستی مافی هه‌موو لایه‌که‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌که‌مان بکه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.

په‌یوه‌ندی


ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌
[email protected] 

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، به‌شی میدیا
[email protected]

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، بۆ پرسه‌ گشتیه‌کان
[email protected]