Kurdistan Flag

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
Kurdistan Future Movement

ئاینده‌ مێدیا

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی كوردستان
Kurdistan Future Movement

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە، سەبارەت بە  بانگەوازی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان 

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە، سەبارەت بە  بانگەوازی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان 
Admin

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان !
جەماوەری ئازادی خوازی ڕۆژهەڵات !

ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان ، لە کاتێکدا بە وردی چاودێری بارودۆخی هەستیاری ئێستا و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان دەکەین، پەرۆشی و خەمخۆری خۆمان بۆ پاراستنی گیانی تاک بە تاکی هاووڵاتیانمان ڕادەگەیێنین. 

سەبارەت بە بانگەوازی هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕژانە سەر شەقامەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تێڕوانینی خۆمان لەم چەند خاڵەدا بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو: 

یەکەم: پاراستنی گیانی خەڵک  لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێژیمێکی سەرکوتگەر و دڕندەیە کە لە مێژووی خۆیدا نیشانی داوە هیچ باکێکی بە ڕشتنی خوێنی بێتاوانان نییە. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئایندە، ناردنی خەڵکی سڤیل و دەستخاڵی بۆ بەردەم هێرشی هێزە ئەمنییەکان، بەبێ هەبوونی پڕۆژەیەکی ڕوون و ستراتیژێکی پارێزراو، بە کارێکی دروست نابینین. نابێت هاووڵاتیانی ئێمە ببنە قوربانی بڕیارە بێ بەرنامەکان . 

دووەم: ڕەخنە لە سەرکردایەتی دوور لە مەیدان : جێگەی سەرنج و تێڕامانە کە زۆرجار ئەو بانگەوازانە لە لایەن کەسان و لایەنانێکەوە دەکرێن کە خۆیان لە شوێنی ئارام و پارێزراودان. ئێمە پێمان وایە ئەخلاقی سیاسی دەخوازێت کە هەر بڕیارێکی مەیدانی، دەبێت هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەو باجەی کە سەرکردایەتی و جەستەی حزبەکان خۆیان دەیدەن. ناکرێت خەڵکی ناوخۆ باجی قورس بدەن و سەرکردایەتییەکان تەنها لە دوورەوە تەماشاچی بن. 

سێیەم: پشتیوانی بێشومار بۆ داوا ڕەواکان: ئەم تێبینییانەی ئێمە بە هیچ جۆرێک بە واتای ساردبوونەوە نییە لە خەبات. بزووتنەوەی ئایندە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازانی ئێران دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ستەم و دیکتاتۆری. ئێمە لەگەڵ خەڵکداین، لە خەڵکەوە هاتووین و بۆ خەڵک کار دەکەین. 
 
چوارەم: ئامادەیی بۆ پێشەنگایەتی ئێمە ئامادەیی خۆمان ڕادەگەیێنین کە لە هەر جوڵەیەکی سیاسی و مەیدانیدا کە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی تێدا ڕەچاو بکرێت، پێشەنگ و خەمخۆر بین. ئێمە کار دەکەین بۆ جۆرێک لە خەبات کە تێیدا "دەستکەوتی سیاسی" بۆ گەل بەدەست بێت، نەک تەنها "قوربانیی بێ ئەنجام". کۆتایی: داوا لە 

جەماوەری هۆشیاری کوردستان دەکەین کە بە ژیریی و وردبینییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن. ئامانجی ئێمە ڕزگارییە، بەڵام ڕزگارییەک کە تێیدا مرۆڤی کورد پارێزراو بێت و بە کەمترین تێچوو بگەینە گەورەترین ئامانجە نیشتمانییەکانمان. سەرفرازی بۆ گەلی کوردبزووتنەوەی ئایندە.

4 مانگ و 27 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هه‌واڵه‌کانی تر

دواین بڵاوکراوه‌کان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سارا عەزیزی 15 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە 15 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
ناوەندی توێژینەوەو ستراتیژی 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 16 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
Admin 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
Admin 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
Admin 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئاهورا هەورامی 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
 محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.  لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ به کورتی

ئێمەی بزووتنەوەی ئاینده‌ین، باوەڕمان وایە کورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ گه‌له‌که‌م ده‌بێ کار و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ هه‌تا گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کانمان. و باوەڕمان وایە ژنان یەکسانن، و پێویستە ئابووری وڵات بۆ هەمووان بێت، له پێناوی قازانج و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت، که‌رتی خوێندن و تەندروستی مافی هه‌موو لایه‌که‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌که‌مان بکه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.

په‌یوه‌ندی

ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌
[email protected] 

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، به‌شی میدیا
[email protected]

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، بۆ پرسه‌ گشتیه‌کان
[email protected]