Kurdistan Flag


بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
Kurdistan Future Movement

         
ئاینده‌ مێدیا

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی كوردستان
Kurdistan Future Movement

خوێندنەوەیەکی فکری و سیاسی ، بۆ دۆخی ، ڕۆژهەڵات و ، ڕۆژئاوای،کوردستان

خوێندنەوەیەکی فکری و سیاسی ، بۆ دۆخی ، ڕۆژهەڵات و ، ڕۆژئاوای،کوردستان
Admin

خوێندنەوەیەکی فکری و سیاسی ، بۆ دۆخی ، ڕۆژهەڵات و ، ڕۆژئاوای،کوردستان

جوگرافیای ئازارو، ئیرادەی مانەوە ، 
خوێندنەوەیەکی فکری و سیاسی ، بۆ دۆخی ، ڕۆژهەڵات و ، ڕۆژئاوای،کوردستان
کورد، وەک،پاشکۆی فەرامۆشکراوی، مۆدێرنیتەی سیاسی

ڕەند مەریوانی سەرپەرشتیاری گشتی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 

دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنها کێشەیەکی نەتەوەیی یان سنووری نییە، بەڵکو گەورەترین شکستی ئەخلاقی و سیاسیی سیستەمی نێودەوڵەتییە . لە دوای پەیماننامەی لۆزانەوە. لە کاتێکدا جیهان بەرەو "فرەیی کلتوری" و "مافی چارەی خۆنووسین" هەنگاو دەنێت، کورد لە ڕۆژهەڵات (ئێران) و ڕۆژئاوا (سووریا) هێشتا لە نێوان چەپۆکی دەوڵەت ئایین-نەتەوەی شۆڤێنی و بەرژەوەندییە جیۆپۆلیتیکییە نێودەوڵەتییەکاندا دەهاڕدرێت.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ئەمنی کردنی شوناس و تیرۆری یاسایی
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەوڵەتی ناوەندیی ئایینی  ئێران ستراتیژییەکی مەترسیداری گرتووەتە بەر کە دەکرێت ناوی بنێین "بە ئەمنیکردنی شوناس لەم مۆدێلەدا، هەر چەشنە داواکارییەکی مەدەنی، زمانەوانی یان ژینگەیی، وەک "هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی" پێناسە دەکرێت.
پێشێلکارییەکان لە ڕۆژهەڵات تەنها فیزیکی نین، بەڵکو پێشێلکاریی سیستماتیکن:
پەت و سێدارە: بەکارهێنانی سزای سێدارە وەک ئامرازێکی سیاسی بۆ چاوشکاندنی کۆمەڵگە، کە تێیدا زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان بەرانبەر بە چالاکوانانی کورد ئەنجام دەدرێت.کۆڵبەری و جینۆسایدی ئابووری: برسیگردنی ناوچە کوردییەکان و گۆڕینی سنوورەکان بۆ مەیدانی ڕاوکردنی مرۆڤ، نیشانەی ڕوونی بێبایەخکردنی ژیانی تاکی کوردە لای دەسەڵات. دوای "ژن، ژیان، ئازادی": ئەم بزووتنەوەیە نیشانی دا کە ڕۆژهەڵات ناوەندی فکریی گۆڕانکارییە لە ئێراندا، هەر بۆیە دەوڵەت بە توندترین شێوە هەوڵی "سڕینەوەی یادەوەریی سیاسی" ئەو ناوچانە دەدات.
ڕۆژئاوای کوردستان تاقیگەی دیموکراسی لە ژێر هەڕەشەی گۆڕینی دیمۆگرافیدا
دۆخی ڕۆژئاوا جیاوازە؛ لێرەدا کورد لە "قوربانییەکەی بێدەنگەوە گۆڕا بۆ کارەکتەرێکی سیاسیی کاریگەر، بەڵام ئەم سەرکەوتنە ڕووبەڕووی مەترسییەکی وجوودی بووەتەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و گروپە توندڕەوەکانەوە.
پێشێلکارییەکان لە ڕۆژئاوا ڕەهەندێکی نێودەوڵەتییان هەیە:

ئەندازیاریی دیمۆگرافی: ئەوەی ئێستا لە خۆرئاوای کوردستان ڕودەدات  تەنها داگیرکاریی سەربازی نییە، بەڵکو "پاکتاوی ڕەگەزی یە" بە ئامانجی گۆڕینی ناسنامەی مێژوویی ئەو ناوچانە.
تێکدانی ژێرخانی ژیان: هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر گەڕەک  و شارو ناوچەکان، هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ ئەوەی مۆدێلی "خۆبەڕێوەبەری" لەبار بەرن و خەڵک ناچار بە کۆچکردن بکەن.
بێدەنگیی نێودەوڵەتی: لێرەدا "مافی مرۆڤ دەبێتە قوربانیی "بەرژەوەندیی ناتۆو مامەڵە سیاسییەکان، کە ئەمەش گەورەترین بێ ئومێدیی فکری بۆ تاکی کورد دروست کردووە.
دیدی فکری و سیاسی: بەرەو چ چارەسەرێک؟
ئەو پێشێلکارییانەی بەرانبەر کورد دەکرێن، لە ڕاستیدا هێرشن بۆ سەر "فۆرمی نوێی بیرکردنەوە". کورد لە هەردوو بەشەکەدا خەریکی بەرهەمهێنانی فەلسەفەیەکی سیاسییە کە لەسەر بنەمای: (فرەیی نەتەوەیی، ئازادیی ژن، و پاراستنی ژینگە) وەستاوە. ئەم مۆدێلە بۆ دەوڵەتە ناوەندگەرا و تۆتالیتێرەکانی ناوچەکە، لە چەکی سەربازی مەترسیدارترە.
ئەنجامگیری: ئەرکی مێژوویی
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە، پێویستە گوتاری سیاسیی کورد لە "گوتاری مەزڵوومییەت"ەوە بگۆڕێت بۆ "گوتاری مافخوازیی نێودەوڵەتی". پێویستە:لە ئاستی ناوخۆیدا: یەکگرتووییەکی فکری لە نێوان ، لایەنە سیاسییەکاندا دروست ببێت کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بخاتە سەروو بەرژەوەندیی حیزبی. لە ئاستی نێودەوڵەتیدا: لۆبییەکی نەتەوەیی بەهێز بکرێت بۆ ناساندنی تاوانەکانی دژ بە کورد، وەک "تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا.
کوردستان تەنها خاک نییە، بەڵکو تاقیگەیەکە بۆ سەلماندنی ئەوەی ئایا مرۆڤایەتی دەتوانێت لە سەدەی بیست و یەکەمدا ڕێز لە جیاوازییەکان بگرێت، یان هێشتا هێزی سەربازی و ستەمکاری بڕیاردەری کۆتایین. مانەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، تەنها سەرکەوتنی نەتەوەیەک نییە، بەڵکو سەرکەوتنی پرەنسیپە مرۆییەکانە بەسەر بیری تاریک و داگیرکاریدا.

4 مانگ و 23 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هه‌واڵه‌کانی تر

دواین بڵاوکراوه‌کان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سارا عەزیزی 15 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە 15 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
ناوەندی توێژینەوەو ستراتیژی 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 16 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
Admin 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
Admin 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
Admin 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئاهورا هەورامی 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
 محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.  لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ به کورتی


ئێمەی بزووتنەوەی ئاینده‌ین، باوەڕمان وایە کورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ گه‌له‌که‌م ده‌بێ کار و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ هه‌تا گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کانمان. و باوەڕمان وایە ژنان یەکسانن، و پێویستە ئابووری وڵات بۆ هەمووان بێت، له پێناوی قازانج و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت، که‌رتی خوێندن و تەندروستی مافی هه‌موو لایه‌که‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌که‌مان بکه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.

په‌یوه‌ندی


ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌
[email protected] 

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، به‌شی میدیا
[email protected]

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، بۆ پرسه‌ گشتیه‌کان
[email protected]