ترامپ کاتی ئەوە هاتووە لە ئێراندا بەدوای سەرکردایەتی نوێدا بگەڕێین
ترامپ کاتی ئەوە هاتووە لە ئێراندا بەدوای سەرکردایەتی نوێدا بگەڕێین
ترەمپ داوای کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی عەلی خامنەیی دەکات
کاتی ئەوە هاتووە بەدوای سەرکردایەتی نوێدا بگەڕێین لە ئێران
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەممە خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی عەلی خامنەیی بوو. ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "پۆلیتیکۆ" جەختی لەوە کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە بەدوای سەرکردایەتی نوێ لە ئێراندا بگەڕێین. ترامپ وتی حاکمەکانی تاران بۆ
بەڕێوەبردنی وڵات پشت بە سەرکوت و توندوتیژی دەبەستن. ناوبراو ئاماژەی کرد: ڕێبەرایەتی خامنەیی وەک ڕێبەری وڵاتێک ئێرانی بەتەواوی لەناوبردووە و توندوتیژی لە ئاستێکی بێوێنەدا بەکار هێناوە. سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردایەتی واتە ڕێزگرتن نەک ترس و تەرکیزکردن.