کۆبوونه کۆمیته‌کانی ئه‌وروپا و کوردستتان بزووتنه‌وه‌ی ئاینده به‌ڕێوه چوو
له ڕۆژی ٢١ی ٢ی ٢٠٢٦، شه‌ممه کاتژمێر ٦ی به‌یانی به‌کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا کۆمیته و ڕێکخستنه‌کانی ئه‌وروپا و کوردستان، کۆبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب و به به‌شداری ده‌یان له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده به‌ڕێوه‌چوو. له کۆبوونه‌وه‌دا هه‌ر یه‌ک له ئه‌ندامانی ناوه‌ندی بڕیاڕی بزووتنه‌وه‌ی ئایندهی کوردستان، هه‌ڤاڵان ڕه‌هه‌ند مه‌ریوانی، کاک ئیبراهیم، ماردین هه‌ورامی، دیار پرونی و زارا ڕه‌سوڵی به‌ڕێوه‌چوو
له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢١ی ٢ی ٢٠٢٧، هێزی به‌رگری بزووتنه‌وه‌ی ئایندهی کوردستان و یه‌که‌ی تایبه‌تی پاراستنی نیشتیمان ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه بوون، له کۆبوونه‌دا، باس له باشکردنی په‌روه‌رده‌یی و پێداویستیه‌کانی هه‌ڤاڵانی هێزی به‌رگری و پێشهاته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌که کرا.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، سه‌باره‌ت به دۆخی ناجێگیری ناوچه‌که له باشووری کوردستان و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، چالاکی و جۆری چالاکیه‌کان باسکران.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئه‌ندامانی فه‌رمانداری هێزه‌کانی به‌رگری بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، ڕاپۆرتی کار و چالاکیی بۆ ناوه‌نده‌ی بڕیاڕ خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی به‌رگری به‌ڵێنی خۆیان دووپاتکرده‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن له تێکۆشان و ئاماده‌ی به‌رگرین، هه‌روه‌ها له له ئێستادا هێزه‌کانی به‌رگری بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، زۆر به وردی چاودێری سوپای باسدارانی ڕژێمی ئێران ده‌که‌ن و جوڵه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕژێمی ئێران، که چه‌ندین کیلۆمه‌تر هاتۆته نێو خاکی باشووری کوردستان و سنووریان به‌زاندووه.