Kurdistan Flag


بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
Kurdistan Future Movement

         
ئاینده‌ مێدیا

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی كوردستان
Kurdistan Future Movement

ئەو پێنج لایەنی سیاسیەبە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکەن

ئەو پێنج لایەنی سیاسیەبە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکەن
Ahura

ئەو پێنج لایەنی سیاسیەبە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکەن


ئەو پێنج لایەنی سیاسیەبە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکەن

پێنج لایەنی سیاسی پرسیار و تێبینی جدی لای ئێمە و جەماوەری کوردستان دروست کردووە

هاوپەیمانیەتی پێنج لایەنی سیاسی دژبەیەک

ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
سەبارەت بە هاوپەیمانییەتی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی

لە کاتێکدا دۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدایە، ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەتییەک لە نێوان پێنج لایەنی سیاسی، پرسیار و تێبینی جدی لای ئێمە و جەماوەری کوردستان دروست کردووە. ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، وێڕای جەختکردنەوەمان لەسەر یەکڕیزی، ئەم ڕاگەیەندراوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەو

یەکەم: ئەم هاوپەیمانییەتییە تەنیا گوزارشت لە ڕا و بەرژەوەندیی ئەو پێنج لایەنە دەکات و بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناکات. پڕۆسەی بڕیاردان بۆ چارەنووسی نەتەوەیەک نابێت لە ژوورە داخراوەکانی چەند حزبێکدا کورت بکرێتەوە کە مێژووی ناکۆکییەکانیان لە مێژووی هاوکارییان درێژترە.

دووەم: ئەم پێنج لایەنە خاوەنی پێکهاتە و ئایدیۆلۆژیایەکی دژبەیەک و ناگونجاون. بە تایبەتی (پژاک) کە خاوەنی فیکر و فەلسەفەیەکی **"هاوردە"**یە و هیچ پێوەندییەکی بە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نییە و تەنیا ئەجێندایەکی دەرەکی تاقی دەکاتەوە. هەروەها (پاک) کە بەداخەوە بڕیار و بەرنامەکانی لە ژێر کاریگەری و ئەجێندای حزبێکی دیاریکراوی باشووری کوردستاندایە، ئەمەش وای کردووە سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی لە دەست بدات و ببێتە پاشکۆ.

سێیەم: ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، لە کاتێکدا جەخت لەسەر پێویستیی "یەک گوتاری" سیاسی دەکەینەوە، پێمان وایە هەر هەوڵێک بۆ یەکگرتوویی دەبێت لەسەر بنەمای "ئەجێندایەکی نیشتمانیی پەتی" بێت، نەک ڕێککەوتنی کاتی بۆ دابەشکردنی دەسەڵات. یەک گوتاریی ڕاستەقینە بە گەڕانەوە بۆ ڕای گشتی هەموو لایەنەکان، پێکهاتە جیاوازەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دێتە دی، نەک بە پەراوێزخستنی هێزە زیندووەکانی تر.

چوارەم: داوا دەکەین خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات نەکرێتە قوربانی ململانێی ئایدیۆلۆژی و بەرژەوەندیی حزبەکانی پارچەکانی تری کوردستان. پێویستە کار بۆ گوتارێکی نیشتمانیی گشتگیر بکرێت کە هەمووان تێیدا بەشدار بن و ئامانجی سەرەکی پاراستنی پیرۆزییەکانی خاکی ڕۆژهەڵات و ئیرادەی خەڵکەکەی بێت.

لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین، هەر هاوپەیمانییەتییەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە ناو خاکی ڕۆژهەڵات و ئیرادەی سەربەخۆی خۆیدا نەبێت، ناتوانێت ببێتە چەترێک بۆ کۆکەرەوەی دەنگە ناڕەزایەتییەکان و تەنیا کات بەفیڕۆدانە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

 

3 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هه‌واڵه‌کانی تر

دواین بڵاوکراوه‌کان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سارا عەزیزی 15 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە 15 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
ناوەندی توێژینەوەو ستراتیژی 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 16 ڕۆژ و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
Admin 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
Admin 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
Admin 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئاهورا هەورامی 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
 محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.  لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ به کورتی


ئێمەی بزووتنەوەی ئاینده‌ین، باوەڕمان وایە کورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ گه‌له‌که‌م ده‌بێ کار و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ هه‌تا گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کانمان. و باوەڕمان وایە ژنان یەکسانن، و پێویستە ئابووری وڵات بۆ هەمووان بێت، له پێناوی قازانج و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت، که‌رتی خوێندن و تەندروستی مافی هه‌موو لایه‌که‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌که‌مان بکه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.

په‌یوه‌ندی


ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌
[email protected] 

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، به‌شی میدیا
[email protected]

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، بۆ پرسه‌ گشتیه‌کان
[email protected]