(بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان) بۆ/ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بۆ/ ڕای گشتی
بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئامادەباشی لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێمە وەک یەکەکانی بەرگری کاری کوردستان سەر بە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان ڕایدەگەیەنین کە لە ئێستادا چەند تیمێکی هێزەکانمان لەسەر هێڵە سنوورییەکان جێگیر بوون و لە ئەرکدان.
بۆ ڕێگریگرتن لە هەر جۆرە تێگەیشتنێکی چەوت، پێکدادان یان ئاڵۆزییەکی نەخوازراو لەگەڵ هێزەکانی تری حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ناوچەکەدا ئامادەییان هەیە، ئاگاداری هەموو لایەک
دەکەینەوە کە:
١. تیمەکانی ئێمە لەسەر سنوورەکان نیشانە و ئاڵای تایبەتی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانیان هەڵکردووە، کە ڕەنگی (وەنەوشەیی یە لەگەڵ لۆگۆی یەکەی بەرگری کاری کوردستان )
٢. ئەم هەنگاوە تەنها بۆ ناسینەوەی هێزەکانمان و پاراستنی هەماهەنگییە لەگەڵ لایەنە هاوخەباتەکانمان لە ناوچە سنوورییەکان.
داوا لە هەموو فەرماندە و هێزەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکەین ئاگاداری ئەم ڕاگەیەندراوە بن، بۆ ئەوەی بە گیانی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە بکرێت و هیچ جۆرە ئاڵۆزییەک لە نێوان هێزە کوردییەکاندا ڕونەدا.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
یەکەکانی بەرگری کاری کوردستان
ڕۆژی/ ٥ی ٣ی ٢٠٢٦