Kurdistan Flag


بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان
Kurdistan Future Movement

         
ئاینده‌ مێدیا

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی كوردستان
Kurdistan Future Movement

کۆنگرەی ئازادی یان کۆبوونەوەی مافی مرۆڤ

کۆنگرەی ئازادی یان کۆبوونەوەی مافی مرۆڤ
ناوەندی بڕیار

خوێندنەوەیەک بۆ سێبەری کۆنگرەی ئازادی ئێران و پاشکۆیەتی سیاسی

لە کاتێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران لە بەردەم گۆڕانکاریی گەورەدان، جارێکی تر شانۆگەرییەک بەناوی کۆنگرەی ئازادی بەڕێوە دەچێت کە تێیدا کوردستان وەک قەوارە و وەک ناسنامە، دەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و دروشمە بریقەدارەکانی ئێرانیزم. لە کاتێکدا ئەوانەی بەشداری ئەم کۆنگرەیان کردوە زۆرینەیان ڕێکخراوی مافی مرۆڤن و سیاسی نین و ژمارەش نین لە گۆڕانکاریدا. کێشەی کورد بەتەنیا کێشەی مرۆیی نیە کێشەی نەتەوەو سیاسی و جیۆپۆلەتیکیە .بۆیە  ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، بە وردی چاودێری ئەم جووڵانە دەکەین و پێمان وایە ئەوەی ڕوو دەدات، نەک هەر هەڵەی ستراتیژییە، بەڵکو مەترسییەکی جدییە لەسەر پاشەڕۆژی نەتەوەکەمان.

کاتێک ناو ناهێنرێت، ماف بوونی نییە 

هەر کۆبوونەوە و کۆنگرەیەک کە نەتوانێت بە ڕاشکاوی ناوی کوردستان بهێنێت و دان بە مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی کورددا نەنێت، تەنیا درێژەپێدەری هەمان عەقڵییەتی ناوەندگەرایە کە سەدە و نیوێکە کوردی پێ سەرکوت دەکرێت. چۆن دەکرێت هێزە کوردییەکان (دیموکرات و کۆمەڵە) لە ژێر چەترێکدا دابنیشن کە تێیدا وشەی کوردستان بڤە بێت؟ ئەمە پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لە دەستکەوتە مێژووییەکانی خەباتی ڕۆژهەڵات.

شانۆگەریی پژاک؛ ململانێ بۆ پاشکۆیەتی

کوێرەوەری کۆمۆنالیزمی دیموکراتیک و  شینی هەریسەکە

دیمەنی وەدەرنانی پژاک و پاشان گەڕانەوەیان بە شین و شەپۆڕ و تکا، نیشانەی کورتبینیی سیاسیی ئەو ڕێکخراوەیە. ئەوانەی پێیان وابوو نەتەوەی دیموکراتیک  و ڕەتکردنەوەی سنوورە نەتەوەییەکان ڕێگای ڕزگارییە، ئێستا دەبینین بۆ تەنیا کورسییەک لە کۆنگرەیەکدا کە هیچ بڕوای بە کورد نییە، چۆن دەپاڕێنەوە.

پلان و ستراتیژی پژاک لەم کۆنگرەیەدا ڕوونە: ئەوان دەیانەوێت ببنە بەشێک لە سیستمێک کە ناسنامەی کوردی تێدا بتوێتەوە. بێدەنگبوونیان بەرامبەر ناونەهێنانی کوردستان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەجێندای ئەوان نەک هەر نەتەوەیی نییە، بەڵکو لە خزمەت جۆرێکی تری خۆسەپێنیی سیاسیدایە کە دەیەوێت پرسی کورد لە چوارچێوەی کێشەی هاوڵاتیبووندا بچووک بکاتەوە.

پەیامی ئێمە بۆ حزبە کلاسیکەکان

بەشداریی حزبی دیموکرات و کۆمەڵە لەم جۆرە کۆنگرانەدا بەبێ مەرجی پێشوەختە لەسەر دانپێدانانی فەرمی بە قەوارەی کوردستان، جۆرێکە لە خۆکوشتنی سیاسی. ناتوانرێت لە مەهاباد و سنە و کرماشان بە ناوی ڕزگاریی نەتەوەیی یەوە خەڵک بە کوشت بدەن و لە پاریس و لەندەن و واشنتۆن واژۆ لەسەر بەڵگەنامەیەک بکەن کە ناوی کوردستانی تێدا نەبێت. ئەم دووئالیزمیە، متمانەی جەماوەر بە ڕێبەرایەتی سیاسی کورد لاواز دەکات.

 

ئەرکی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

ئێمە وەک بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، ڕای دەگەیەنین:

ئازادیی ئێران بەبێ ئازادیی کوردستان، سەرابێکە و دووبارەبوونەوەی مێژووی شکستەکانە .

ئێمە دژی هەر هاوپەیمانییەکی سیاسیین کە  مافی چارەی خۆنووسین و خاک و نەتەوەی کورد وەک خاڵی سەرەکی و بێ چەندوچوون لە بەرنامەکەیدا نەبێت.

 پژاک و هەر لایەنێکی تر کە کوردستان فەرامۆش بکەن بۆ ئەوەی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ناوەندگەرای ئێرانییەوە وەک دیموکرات سەیر بکرێن، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی مێژوویی دەبنەوە.

پێویستە لایەنە کوردییەکان تێبگەن کە هێزی ئێمە لە ناوەوەیە، نەک لە هۆڵە ساردەکانی هەندەران و لەناو دەفتەری ئەو کەسانەی کە هێشتا ئامادە نین تەنیا  بە یەک وشە بڵێن: کوردستان. ئێمە نابێت ببینە سووتەمەنی بۆ گۆڕینی کڵاوێک بە کڵاوێکی تر لە تاران؛ ئێمە تەنیا بۆ کوردستان خەبات دەکەین و هەر ڕێک کەوتنێک ناوی کوردستانی تێدا نەبێت، لای ئێمە وەک کاغەزێکی سپی و بێبایەخ وایە.

ناوەندی بڕیار
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

 

2 مانگ و 3 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هه‌واڵه‌کانی تر

دواین بڵاوکراوه‌کان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شیکارییەک بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی بەدیلی خەباتی کلاسیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سارا عەزیزی 15 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە: ساڵێک لە وەرچەرخانی مۆدێرن و خەبات بۆ سەروەریی نەتەوەیی
بزووتنەوەی ئایندە 15 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
پەیامی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بروسکەی ماتەمینی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆرفاروق ڕەفیق
بزووتنەوەی ئایندە 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
پارادۆکسی بارسێلۆنا: کاتێک بەرپرسی حزبەکوردیەکان  لە سەنگەری پارێزەرانی کۆماری سێدارەدا دادەنیشن
ناوەندی توێژینەوەو ستراتیژی 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
شەڕ دەستپێدەکاتەوە بەڵام لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 15 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ گروپە کوردییەکان پرسیاری قورس و گرنگیان وروژاندووە
Admin 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە: ترەمپ هێشتا ڕازی نەبووە بە پێشنیارکراوی ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە، کە تەنها یەکێکە لە چەند بیرۆکەیەک.
Admin 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
دەسەڵات لە بەرچاو گەلەکەی خۆیدا دوژمنایەتی ڕۆژئاوا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانیان دەنێرێتە ئەوێ بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بنیات بنێن.
ئاهورا هەورامی 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ لە ڕێگەی کوردەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام کورد ئەوچەکانەی لای خۆی هێشتەوە.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.
Admin 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
Admin 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئێران لە نێوان چەقۆی لاوازی و چەرخی مانەوە شیکاریەکی مەیدانی و سیاسی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناڕووخێت؟بەڵام لاواز دەبێت.
ئاهورا هەورامی 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی شەش موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبون و زیاتر لە 25 پێشمەرگەی دیکەش برینداربون
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
 محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
محەمەد باقر زولقەدر وەک سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا کە جێگرەوەی عەلی لاریجانییە
Admin 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕۆژی ٩ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دژی ئێران دیاری کردووە.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.  لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.
Admin 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ به کورتی


ئێمەی بزووتنەوەی ئاینده‌ین، باوەڕمان وایە کورد مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌، بۆ ئاینده‌یه‌کی ڕوون بۆ گه‌له‌که‌م ده‌بێ کار و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ هه‌تا گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کانمان. و باوەڕمان وایە ژنان یەکسانن، و پێویستە ئابووری وڵات بۆ هەمووان بێت، له پێناوی قازانج و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێت، که‌رتی خوێندن و تەندروستی مافی هه‌موو لایه‌که‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌که‌مان بکه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.

په‌یوه‌ندی


ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌
[email protected] 

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، به‌شی میدیا
[email protected]

ئیمه‌یلی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌، بۆ پرسه‌ گشتیه‌کان
[email protected]